زیندووم کەوە، زیندووم کەوە
لە مەرگی خۆم پەشیمانم،
ببە بە گیان بۆ گیانم،
ببە بە خۆرپە بۆ دڵم،
ببە گڕی خوێنی سڕم ،
خڕۆشی ناو دەمارانم !
زیندووم کەوە، زیندووم کەوە
لە مەرگی خۆم پەشیمانم ،
زۆری ماوە نەقشەی ژیانم،
زۆری ماوە تاسەی دەروون،
ببە بە لێوی ئاگرین،
ئەلف و بێ نوی بۆ داستانم،
پێم بدە وا هێزی گریان
ڕاچەنینم خڕۆشانم
کەژاڵ ئەحمەد
برچسبها: زیندووم کەوە کەژاڵ ئەحمەد